خۆکوشتنی سەربازێکی کورد لە سنووری بانە

سەربازێکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ئاریەن شامحەممەدی لە کاتی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە سنووری بانە بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٤ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١١:٥٩


هەنگاو؛ هەینی ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

سەربازێکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ئاریان شامحەممەدی لە کاتی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە سنووری بانە بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاریان شامحەممەدی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە پایگای سنووری گڵەسوورە و لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵەم هەنگی سنووری بانە هیچ زانیارییەکی فەرمی لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم سەربازە کوردە بڵاو نەکردووەتەوە.

هەنگاو پێشتر و لە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ هەواڵی خۆکوشتنی سەربازێکی ٢١ ساڵەی خەڵکی ئیلامی بە ناوی بنیامین سەبزی لە شوێنی خزمەتی زۆرەملێکەی لە شاری کرماشان بڵاو کردبووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئێران یەکێک لەو دەگمەن وڵاتانەیە کە خزمەتی سەربازی لەو وڵاتەدا ناچارییە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری سەرباز بە هۆی گوشاری دەروونی و ماددی کە لە ماوەی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی تووشی دەبن، کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە