خۆکوشتنی سەربازێکی کورد لە کرماشان

لاوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی بنیامین سەبزی تەمەن ٢١ ساڵ کە لە شاری کرماشان سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بوو، خۆی هەڵواسی

٢٨ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٢:١٩


هەنگاو: سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

لاوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی بنیامین سەبزی تەمەن ٢١ ساڵ کە لە شاری کرماشان سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بوو، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، بنیامین سەبزی ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٦ی جولای ٢٠٢٢) لە شوێنی خزمەتی زۆرەملێی خۆی لە کرماشان خۆی هەڵواسیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم سەربازەی خەڵکی ئیلام لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە ئێران یەکێک لەو دەگمەن وڵاتانەیە کە خزمەتی سەربازی لەو وڵاتەدا ناچارییە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری سەرباز بە هۆی گوشاری دەروونی و ماددی کە لە ماوەی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی تووشی دەبن، کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە