خۆکوشتنی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە سنە

١٠ خەرمانان ٢٧٢٢، ٢١:٠٨


هەنگاو: پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢

منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی شەهداد نێعمەتی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەرمی شەهداد نێعمەتی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن پزیشکی دادی سنە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە و ئەسپەردەی خاک کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوشتنی ئەم منداڵە تەمەن ١٣ ساڵە نەزانراوە.

جێگای ئاماژەیە کە بنەماڵەی شەهداد نێعمەتی خەڵکی گوندی تەختە و دانیشتووی گەڕەکی غەفووری شاری سنە بوون.


هەنگاو لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە نیسبەت بەرزبوونەوەی ژمارەی خۆکوشتن لەنێو منداڵان و مێرمنداڵان لە کوردستان هۆشداری دابوو و ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا ٤٠ کوڕی ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە