خۆکوشتنی پێنج کەس لە شارەکانی ئیلام، کرماشان، سونقوڕ، سەقز و کامێران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم پێنج پیاوی خەڵکی شارەکانی کرماشان، کامێران، سونقوڕ، سەقز و ئیلام بە هۆی کێشەی ئابووری و خێزانییەوە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و

٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٩:٢٣


هەنگاو: یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم پێنج پیاوی خەڵکی شارەکانی کرماشان، کامێران، سونقوڕ، سەقز و ئیلام بە هۆی کێشەی ئابووری و خێزانییەوە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، عیرفان بەکری تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئیلام، بە هۆی کێشەی ماڵی و ئابووری دوای دەرکرانی لە سەر کار لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست)، پیاوێکی تەمەن ٤٨ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی عەلی مەجیدپوور بە هۆی کێشەی دەروونییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لاوێکی خەڵکی شاری کامێران بە ناوی محەممەد تاقەتی تەمەن ٢٣ ساڵ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست)، هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە و دانیشتووی کرماشان بە ناوی فازڵ حەسەنی لە حەوشەی ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی فەیزاوای کرماشان بە هۆی بێکاری و هەژاری خۆی هەڵواسیوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ (٢ی ئاگۆست)، کەم ئەندامێکی شەڕی ئێران و عێراق بە ناوی خەسرەو یاری لە شاری سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی کێشەی ئابوورییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە