خۆکوشتنی چوار هاووڵاتی لە پاوە، مەریوان، کامێران و دولفان

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی پاوە، کامێران، مەریوان و دولفان بە ناوەکانی میلاد بابایی شیرخانی، عوسمان داج، مەهیار قوربانی و فات

٢١ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٢:٤٧


هەنگاو: دووشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی پاوە، کامێران، مەریوان و دولفان بە ناوەکانی میلاد بابایی شیرخانی، عوسمان داج، مەهیار قوربانی و فاتمە قوبایان تەمەن ١٤ ساڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢)، هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە بە ناوی میلاد بابایی شیرخانی بە هۆی بێکاری و هەژاری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانان (١٠ی سێپتەمبەر)، پیاوێکی خەڵکی گوندی نێ و دانیشتووی مەریوان بە ناوی عوسمان داج بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە ئاکامدا گیانی لە دەست داوە.

هەمان ڕۆژ، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی کامێران بە ناوی مەهیار قوربانی بە هۆکارێکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان (٦ی سێپتەمبەر)، کچێکی ١٤ ساڵەی خەڵکی گوندی ماسی مردوو سەر بە شاری دولفانی پارێزگای لوڕستان بە ناوی فاتمە قوبادیان بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە