خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە جوانڕۆ

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ڕۆژین سەفەری تەمەن ١٥ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٧ی جولای ٢٠٢٢)، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٢:٣٦


هەنگاو: یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ڕۆژین سەفەری تەمەن ١٥ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٧ی جولای ٢٠٢٢)، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژین سەفەری خەڵکی گوندی کۆڵسە سەر بە جوانڕۆیە و بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.

تەرمی ئەو کچە مێرمنداڵە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرماشان کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٧٢٢ هەتا ئێستا (٤ مانگ)، لانی کەم ٨ کچی ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە