خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شنۆ

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لە شاری سنۆ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

١٥ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١١:٢٢

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لە شاری سنۆ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی(١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٥ی ژوئیەی ٢٠١٩) کچێکی تەمەن ١٦ ساڵانئ خەڵکی گوندی “تاژاندەرێ” سەر بە شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری شنۆ ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٦ ساڵانەی شیوا شەعبان ڕاگەیاندووە و بە هۆی کێشەی خێزانیەیوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی تا ئێستا ١٠ کچی لاو کە تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە لە شارەکانی کوردستان، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە