خێرۆڵڵا حەقجوویان چالاکی یارسانی خەڵکی سەحنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی پێڕەوی ئایینی یاری لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبە

٧ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٣:٥٧

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی پێڕەوی ئایینی یاری لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی کرماشان گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢١)، خێرۆڵڵا حەقجوویان، چالاکی یارسانی خەڵکی شاری سەحنە دوای بانگ کران بۆ دادگای ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان گوازرایەوە.

خێرۆڵلا حەقجوویان ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسانە و دادگای سەحنە داوای بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی کردووە بۆ ئازادی ناوبراو دوای ئەو چالاکە کوردە تۆمەتەکانی ڕەدکردووەتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خێرۆڵلا حەقجوویان بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی هەشتەمین ساڵڕۆژی گیان لە دەستدانی سێ چالاکی یارسانی کە دوای بێ ڕێزی کردنی بەرپرسانی ئێران بە ئایینی یاری ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردابوو و هەروەها قسە کردن لەو ڕێوڕەسمەدا بانگ و دواتر دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە