خەبات دێهدار دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازا دکرا

٢٤ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٥:٥٩


هەنگاو: خەبات دێهدار، بەندکراوی سیاسی کورد، دوای تەواو بوونی ماوەی پێنج ساڵەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١٢ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، خەبات دێهدار، بەندکراوی سیاسی کورد دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.


خەبات دێهدار پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی کۆمەڵە بووە و دوای دابڕان لەو حیزبە گەڕاوەتەوە شاری سنە و ڕێکەوتی ١١ی ڕەشەممە ١٣٨٩ی هەتاوی لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای گشتی شاری سنەوە بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپاوە.


ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێکەوتی ١١ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی و ڕاست لە دوایین ڕۆژی تەواو بوونی حوکمی هەڵپەسێردراوی دەستبەسەر و بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژ بە نیزام“ حوکمی ٣ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوەکەشی چووە بواری جێبەجێ کردنەوە و لەوکاتەوە لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە