خەبات وەیسی جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکان ڕفێندرا

خەبات وەیسی خوێندکاری مەریوانی کە سێ حەفتە پێش بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی .

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٤:٣٧


هەنگاو: دووشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢


خەبات وەیسی خوێندکاری مەریوانی کە سێ حەفتە پێش بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خەبات وەیسی خوێندکاری تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵی مەریوان ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران ڕفێرندار و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتی ڕفاندنی خەبات وەیسی هێزە ئەمنییەکان مۆبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردوە و ئەشکەنجەیان داوە.


خەبات وەیسی خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیسی زانکۆی پەیام نووری مەریوان، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر لە کاتیکدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکان بریندار کرابوو دەستبەسەر و دوای نزیک بە یەک مانگ ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.


ئەم هاووڵاتییە کوردە ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای مەریوان دەستبەسەر و دوای نزیک بە یەک مانگ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە