خەدیجە مێهدی پور چالاکی مەدەنی خەڵکی ئیلام دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئیلام کە ساڵی ڕابردووش دەستبەسەر کرابوو، دیسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢٠ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٩:٤٠

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئیلام کە ساڵی ڕابردووش دەستبەسەر کرابوو، دیسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، خەدیجە مێهدی پوور چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری ئەیوانی غەرب و دانیشتووی شاری ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتی وەپاڵخراوی خەدیجە مێهدی پور و هەروەها شوێن ڕاگیران و چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە خەدیجە مێهدی پوور  ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) جارێکی دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە