خەیرەت پەروازە بۆ جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە کە ماوەیەک پێش لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی

٢٤ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٥:١٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە کە ماوەیەک پێش لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (١٤ی دێسامبری ٢٠٢٠)،  خەیرەت پەروازە، خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.


 خەیرەت پەرواز ماوەیەک پێش لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


خەیرەت پەروازە تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر و کۆتایی مانگی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی دنیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە