دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە حوکمی پێنج هاووڵاتی کەم کردەوە

هەنگاو: دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە حوکمی سێ هاووڵاتی کەم کردەوە و هاوکات دوو هاووڵاتیی دیکەش لەو تۆمەتەی خرابوویە پاڵیان پاکانەیان بۆ کراوە.

٦ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢١:١٨

 

هەنگاو: دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە حوکمی سێ هاووڵاتی کەم کردەوە و هاوکات دوو هاووڵاتیی دیکەش لەو تۆمەتەی خرابوویە پاڵیان پاکانەیان بۆ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٩ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، دادگای پێداچوونەوەی پێنج کەس لە دەستبەسەر کراوانی ناڕەزایەتییەکانی شاری ئورمیە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیەوە بەڕێوە چووە ودوو کەسیان پاکانەیان بۆ کراوە و سێ کەسی دیکەشیان سەرجەم حوکمی ٢٦ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ئەو حوکمە، مەتین خالیدی تەمەن ٢٥ ساڵ و ئەمین زندە دڵ تەمەن ٢٢ ساڵ بە تۆمەتی ”کۆبوونەوەی نایاسایی بە مەبەستی ئەنجامی چالاکی دژی ئاسایشی وڵات“ هەر کامەیان حوکمی یەک ساڵ بەندکران و ناسر حوسێنی تەمەن ٥٤ ساڵیش حوکمی دوو مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

پێشتر ئەمین و مەتین هەر کامەیان حوکمی ٦ ساڵ و ناسر حوسێنیش حوکمی یەکساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو.

ناسر ئوردوخانی و مونیرە سولتان زادە دوو تۆمەتباری دیکەی ئەو دۆسیەیە کە هەردویان سەرجەم حوکمی ١٨ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو، لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پاکانەیان بۆ کراوە و حوکمەکەیان هەڵوەشاوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە