داڕمانی کانزایەکی خەڵووز لە کیەڵان ٧ قوربانی لێکەوتەوە + ناوەکان

هەنگاو: بە هپی داڕمانی کانزایەکی بەردی خەڵووز لە یەکێک لە گوندەکانی شاری کیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان کرێکارێک گیانی لە د

١٣ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٤:٥٥


هەنگاو: بە هپی داڕمانی کانزایەکی بەردی خەڵووز لە یەکێک لە گوندەکانی شاری کیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان کرێکارێک گیانی لە دەست دا و شەش کەسی دیکە بریندار بوون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیەمڕۆی ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٣ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، لە ئەنجامی داڕمانی کانزای بەردی خەڵووزی بیتومین لە گوندی سەرتیتانی شاری کیەڵان، کرێکارێک بە ناوی ”جەواد سابتی“ گیانی لە دەست داوە.


زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە شەش کرێکاری دیکە بە ناوەکانی محەمەد مەلەکی، عەباس شاوەلیان، موسلم مورادی، ئەکبەر مونفەرد، محەمەدڕەزا شەکەری و کەیومەرس نەجەفی بریندار بوون.


شەش کەس لەو قوربانیانە کورد و خەڵکی شاری کیەڵان بوون و کەسێکیان خەڵکی شیراز بووە.


دوو کەس لە قوربانییەکانی ئەم ڕووداوە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و بە کۆپتەر بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گوازراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە