داڵاهۆ / سێ لاوی کورد دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان سێ لاوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری داڵاهۆیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

١٦ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٢:٢٣


هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان سێ لاوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری داڵاهۆیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان بە ٧ ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “داراب” سەربە شاری ڕێژاو، ناوەندی قەزای داڵاهۆ و لانیکەم سێ لاویان دەستبەسەر کردووە.


هەواڵنێری هەنگاو لە داڵاهۆ ناسنامەی ئەو سێ لاوە کوردەی “ئارەش دارابی” تەمەن ١٨ ساڵ، “ئەفشیین سەیدمورادی” تەمەن ٢٠ ساڵ و “یەحیا سەیدمورادی” تەمەن ١٩ ساڵ ڕاگەیاندووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەوڵیان داوە کە ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو خەڵکی گوندی داراب دروست بکەن و ئەو سێ لاوەیان دەستەبسەر و سەریانیان داپۆشیوە و دواتر بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردوون.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو سێ لاوە کوردە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە