دایکێکی دووگیان لە سەردەشت خۆی هەڵواسی

هەنگاو: چەند ڕۆژ پێش ژنێکی لاوی خەڵکی سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا کە دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوت دووگیانیش بووە.

٣ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٠٧:١٤

 

هەنگاو: چەند ڕۆژ پێش ژنێکی لاوی خەڵکی سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا کە دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوت دووگیانیش بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (١ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٩)، ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”مەعسوومە بریاجی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بریاجی، مەعسوومە دوای ئەوەی لەگەڵ مێردەکەی بە ناوی ”ئاوارە عەبدوڵڵازادە“ بووەتە دەمەقاڵێی لەماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە : ” مەعسوومە دووگیان بووە و منداڵەکەشی لەبار چووە“. ناوبراو دایکی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵیش بووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە