درێژەی دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندی مەلقەڕنی سەقز

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری سەقز زیاتر لە مانگێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبە

١٥ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٥:٠٨

 

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری سەقز زیاتر لە مانگێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و هێشتا دەستبەسەرن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندی مەلقەڕنی سەقز بە ناوەکانی عەبدوڵڵا مەهجوور تەمەن ٥٥ ساڵ، محەمەد مەهجوور تەمەن ٣٦ ساڵ، ، ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی تەمەن ٣٢ ساڵ، محەمەد فەدەوی تەمەن ٢٣ ساڵ و زانکۆ مەسعوودی تەمەن ٢٢ ساڵ هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە  ڕاگیراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم پێنج هاووڵاتییە لەوکاتەوە دەستبەسەر کراون هەر کامەیان یەکجار لە ڕێگای تەلەفوونەوە پەیوەندییان بە بنەماڵەکانیان کردووە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و هەروەها مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بوون.

عەبدوڵڵا مەهجوور و ئامۆزاکەی محەمەد مەهجوور ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی خەزەڵوەر ی ٢٧٢١(١١ی نۆڤەمبری ٢٠٢١) و ، ، ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی، زانکۆ مەسعوودی و محەمەد فەدەوی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز )٥ی دێسامبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم پێنج کەسە بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری دەستبەسەر کراون و ماڵەکانیشان پشکێندراوە و بەشێک لە کەلوپەلەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بە سەردا گیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە