دوابەدوای هێرشێکی چەکداری بۆ سەر پایگایەکی سوپا جادەی مەریوان بۆ سەقز داخرا

پایگایەکی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە نێوان شاری سەقز و مەریوان لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە هێرشی کرایە سەر و ناوچەکە دوای ئ

١٩ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٥:٥٦


هەنگاو: چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
پایگایەکی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە نێوان شاری سەقز و مەریوان لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە هێرشی کرایە سەر و ناوچەکە دوای ئەو هێرشە میلیتاریزە کراوە.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، پایگای سوپای پاسداران (ڕەزا حوسێنی) لە ناوچەی سەرشیوی سەقز کاتژمێر دووی سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە هێرشی کراوتەوە سەر.

گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتووەتە ئەستۆ.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر زیانەکانی دوو لایەنی پێکدادانەکە لە بەر دەستدا نییە و میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسدارانیش ئەم هەواڵەیان ڕووماڵ نەکردووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاند دوای ئەم پێکدادانە هێزەکانی سوپا لە ناوچە بڵاوەیان پێ کراوە و ڕێگای سەقز و مەریوان بە شێوەی نیوە داخراو هاتووچۆی تێدا دەکرێت و چەندین بازگەی پشکنین تێدا دانراوە و هەموو ئۆتۆمبێلەکان دەپشکنرێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە