دوو برای کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران

هەنگاو: دوو برای کە هەردوکیان لە سنووری پیرانشار خەریکی کۆڵبەری بوون، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژران.

٢٢ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٤٥

 

هەنگاو: دوو برای کە هەردوکیان لە سنووری پیرانشار  خەریکی کۆڵبەری بوون، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژران و کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان بریندار کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩( ١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی قەندیل کۆتران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.

لە ئەنجامی ئەو تەقە کردنەدا، دوو برا کە هەردوکیان کۆڵبەر بوون بە ناوەکانی ‘ڕەحمان مورادی’ و ‘سادق مورادی’ کوری ئەحمەد و دانیشتووی قەبری حوسێن کوژران.

ڕۆژی ڕابردووش کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی تەشاری پاوە بە ناوی "دیاکۆ شەریفی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە