دوو حەوتوویە کە چارەنووسی میکائیل مینبەری نادیارە

هەنگاو: دوو حەوتوویە کە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نیەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

٦ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٣:٣٦

 

هەنگاو: دوو حەوتوویە کە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نیەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرباری تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی میکائیل مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی گوند نیەری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

میکائیل مینبەری کاتژمێر ٣:٣٠ دەقەی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٥ی ژوئیەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا.

هەنگاو پێشتر لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مینبەری ڕایگەیاندبوو کە نزیکەی ٣٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری بە زۆر چوونەتە ماڵ میکائیل مینبەری و بە نانەوەی ترس و دڵەڕاوکێ و بێ ڕێزی بە بنەماڵەکەی، دەستبەسەریان کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە میکائیل مینبەری خەڵکی گوندی نییەر و دانیشتووی شاری سنەیە. هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کرانی میکائیل مینبەری دەستیان بە سەر مۆبایل و کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە