دوو سەربازی ئێرانی بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: دوو سەربازی ئەرتەشی ئێران لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست دا.

٢٤ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٢:١٦

 

هەنگاو: دوو سەربازی ئەرتەشی ئێران لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی شەوی دووشەممە (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٤ی ژانویەی ٢٠١٩)، دوو سەربازی ئەرتەش لەکاتی گەڕان لە ناوچەی سنووری خانلیلی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار و پێش لەوەی بیانگەیەنن بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانیان لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو دوو سەربازە ” عەلی ڕەزاد نادعەلی“ خەڵکی ئیسفەهان و ”عەلی ڕەزا مەشرقی“ خەلکی مەشهەد ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سالی ٢٠١٨ دا لانیکەم ١١ سەرباز و کەسی سەر بە دام و دەزگا سەربازییەکانی ئێران لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.

 

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە