دوو شاخەوانی سەقزی حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: دوو شاخەوانی خەڵکی سەقز کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

١٦ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٩:٢٨

 

هەنگاو: دوو شاخەوانی خەڵکی سەقز کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری سەقز حوکمی  ١٨ مانگ بەندکرانی بە سەر دوو کەس لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانی ”هەڵۆ“ی ئەو شارەدا  بەناوەکانی فایق یوسفی و هادی محەمەدزادە سەپاندووە.

بە پێی ئەو حوکمە کە بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژ بە نیزام لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی تراکت“  بەسەر ئەو دوو شاخەوانەدا سپاوە،  ”فایق یوسفی“ حوکمی ١٠ مانگ و ”هادی محەمەدزادە“ حوکمی ٨ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە. هەروەها لە تۆمەتی ئەندامەتی حیزبی دێموکرات بێ بەری بوون.

ئەو دوو شاخەوانە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧١٩ (٩ی ژوئەنی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و  فایق دوای دوو مانگ و هادی دوای مانگێک  بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە