دوو مین هەڵگر بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونە قوربانی

هەنگاو: تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی کوردستان هێشتاش قوربانی دەگرێت و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو مین هەڵگر لە دێلوڕان و سنە بوونە قوربانی.

١٠ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٣:٣٠

 

هەنگاو: تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی کوردستان هێشتاش قوربانی دەگرێت و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو مین هەڵگر لە دێلوڕان و سنە بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (١٠ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، مین هەڵگرێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”یەحیا دەشتی“ بەهۆی تەقینەوەی مین لە نزیک پایگای بەیاتی دێلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مین هەڵگرە لاقێکی تووشی شکان بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئیلام کراوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە (٧ی ڕەزبەر / ٢٩ی سێپتامبر)، مین هەڵگرێکی دیکە بە ناوی ”عەلی ئەشرەف جەوانی“ لەکاتی خاوێنکردنەوەی دەورووبەری پایگایەکی نزیک شار سنە بە هۆی تەقینەوە مینەوە بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە