دوو مێرمنداڵی ١٦ و ١٧ ساڵە لە قوروە و ڕوانسەر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو مێرمنداڵی خەڵکی شارەکانی ڕوانسەر و قوروە بە ناوەکانی تاها شێرمحمەممەدی و ئارمین مەلەکی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە

١٨ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٠:١٩


هەنگاو: هەینی ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو مێرمنداڵی خەڵکی شارەکانی ڕوانسەر و قوروە بە ناوەکانی تاها شێرمحمەممەدی و ئارمین مەلەکی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی "دێ باوکە" سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی ئارمین مەلەکی بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەنگاو زانیویەتی ئارمین مەلەکی لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرماشان کراوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانان (٥ی سێپتەمبەر)، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی تاها شێرمحەممەدی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەڕێگەی خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە