دوو هاووڵاتی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: دوو هاووڵاتی لە شارەکانی شنۆ و سەوڵاوا لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

١٥ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٩:١٧

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتی لە شارەکانی شنۆ و سەوڵاوا لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٤ی سێپتامبر ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی گوندی دەرەکێ سەر بە سەوڵاوا بە ناوی ”غەفوور ئەمینی“ تەمەن ٨٥ ساڵ لەکاتی کاری کشت و کاڵی کەوتووەتە بەر ئامێری خەرمانکووب و گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی گوندەوێڵەی شنۆ بە ناوی ”قادر بەهرامیان“ لەکاتی کار کردن لە باخی خۆیان تووشی ڕووداوی کار بووە و گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە