دوو هاووڵاتی خەڵکی ئورمیە لەکاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان دەستبەسەر کران
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە لەکاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان لە سنووری حاجی عومران دەستبەسەر کران.
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە لەکاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان لە سنووری حاجی عومران دەستبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردودا دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دزەی مەرگەوەری ئورمیە، لەکاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان و لە خاڵی سنووری حاجی عومران، لەلایەن هێزە ئیلاعاتییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە.
ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە ”سیامەند شەهسەوار“ و ”شێرزاد شەهسەوار“ ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو لاوە بە تۆمەتی هاوکاری و لایەنگری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و کراون و مۆبایل و باقی کەرەستە تایبەتییەکانیشان لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە، هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و بنەماڵەکانیان نەیانتوانیوە کە پەیوەندییان لەگەڵدا بگرن.