دوو هاووڵاتیی تەنگیسەری بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کران

هەنگاو: دوو چالاکی مەدەنی کە لە ڕێکخرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی تەنگیسەر بوون و دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتەی زۆر و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

٧ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢١:٢٨

 

هەنگاو: دوو چالاکی مەدەنی کە لە ڕێکخرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی تەنگیسەر بوون و دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتەی زۆر و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ٢٧ی مارسی ٢٠١٩)، وەلی نەسری و ئەفشار فەتحی دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە کە ماوەیەک پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا، ئازاد کران.

ئەفشار فەتحی ڕۆژی دووشەممە (٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١١ی مارسی ٢٠١٩)، بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوو، بەڵام لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ ئۆتۆمبیلەکەی ڕاگیرابوو و دیسان دەستبەسەر کرابوو.

هەروەها، وەلی ەنسری تەمەن ٥٥ ساڵ ڕۆژی سێشەممە (٢٨ی ڕەشەممە / ١٩ی مارس)،لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە