دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران ئازاد کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دێوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە کە کۆتایی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ (سێپتامبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی

٢١ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٦:٣١

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دێوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە کە کۆتایی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ (سێپتامبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون، بە بارمتە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٠ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندی دێزوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی هیوا عەزیزپوور و نەسروڵڵا حەیدەرنژاد دوای دوو مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاستی سنە بە دانانی بارمتەی ١٢٠ و ۸۰ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا نەیانتوانیوە چاویان بە بنەماڵەکەیان بکەوێت و لە هەبوونی مافی دەستپێڕاگەیەشتن بە پارێزەر بێبەش کراون.

هیوا عەزیزپوور ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی خەرمانان (١٠ی سێپتامبر) و نەسروڵڵا حەیدەرنیژاد ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکای دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە