دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کران

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سەلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی فەردین ئەدوایی و ئەکرەم ئەدوایی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ پاش بانگکران بۆ

٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٩:١١


هەنگاو: دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سەلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی فەردین ئەدوایی و ئەکرەم ئەدوایی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی مەریوان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکران کە پێشتر بە سەریاندا سەپابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

سەرەتای ئەمساڵ فەردین ئەدوایی و ئەکرەم ئەدوایی بە تۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگای "ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) " لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە دادگایی کرابوون کە بە پێی سزاکە فەردین سزای ٦ مانگ بەندکران و ئەکرەم سزای ٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

ئەم دوو هاووڵاتییە زستانی ساڵی ٢٧٢٠ (٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ شەپۆلێکی بەرفراوانی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد دەستبەسەر کرابوون و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی دۆسیەکەیان لە دادگا ئازاد کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە