دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپا

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

١٣ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٣:٢٠

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ”عادڵ سالم فەرد“ کوڕی سەنعان و ”عەبدولواحید عەلی نژاد“ کوڕی محەمەد لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری شنۆ سەرجەم حوکمی ٩ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بە پێی ئەو حوکمە، عەبدواحید عەلی نژاد و عادڵ ساڵم فەرد بە تۆمەتی ”هاوکاری کردنی یەکێ لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران“ حوکمی ٦ و ٣ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

عەبدولواحید بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان حوکمی ٥ ساڵ و بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی حکوومەت حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانەکەی جێبەجێ دەکرێت.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کۆتایی بەهاری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە