دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ حوکمی ١٠٢ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی

١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٦:١٢

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ڕەحیم ڕەفعەت و ڕەحمان تابش لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سەرجەم حوکمی ١٠٢ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
 

بە پێی ئەو حوکمە هەر یەک لە ڕەحیم ڕەفعەت و ڕەحمان تابش بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی دژایەتی نیزام حوکمی ٨ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، زیاترین حوکم واتە حوکمی ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران شیاوی جێبەجێ کردنە.
 

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێکەوتی ٤ و ١٥ی پووشمەڕی ئەمساڵ لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە