دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سزای ١٠ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە بەهاری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆما

١٥ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٠٩:٢١

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە بەهاری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شێلم جاڕانی پیرانشار بە ناوەکانی عەباس سدیقی و عومەر خاکزاد لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی پیرانشار هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ئەو سزایەیان بۆ بڕاوەتەوە و چەند ڕۆژ پێش بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.

عەباس سدیقی ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٥ی مەی ٢٠٢٠) و عومەر خاکزاد ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان (٣١ی مەی) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و هەر دوویان دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە