دوو هاووڵاتیی دیکە لە سنە و سەقز دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی بەردەوامی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شارەکانی کوردستان، دوو هاووڵات

٦ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٠:٢٨

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی بەردەوامی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شارەکانی کوردستان، دوو هاووڵاتیی دیکە لە سەقز و سنە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٤ی ژانویەی ٢٠٢١) هێزە ئەمنییەکانی سەقز هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵە بە ناوی "بابەک بابایی"یان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکەی خەڵکی سنە بە ناوی "جەمیل ئەحمەدیان"، بە بێ پێشاندانی بڕیاری دادوەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی ئەم دوو هاووڵاتییە کراون و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان ئاشکرا نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە