دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی مەهابادی بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری مەهاباد کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، بە بارمتە ئازاد کران.

٢٧ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٠:١١

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری مەهاباد کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، بە بارمتە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی فارۆق سولەیمانپوور و مەسعوود سولەیمانپور دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران هەر کامەیان بە دانانی بارمتە ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سولەیمانپوور، ئەم دوو هاووڵاتییە لەو ماوەیەی کە دەستبەسەر بوون لە هەبوونی مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.

فارۆق سولەیمانپوور و مەسعوود سولەیمانپوور خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی مەهاباد ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١( لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گوازرانەوە.

جێگای  ئاماژەیە کە ناوەندە ئەمنییەکان ئەم دوو هاووڵاتییەیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە