دوو هاووڵاتیی سەقزی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان خۆیان بە بەندیخانە ناساند

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان حوکمی بەند کرانیان بۆ بڕابوویەوە بۆ تەواوکردنی ماوەی حوکمەکەیان.

٢٥ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٤:٤٧

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان حوکمی بەند کرانیان بۆ بڕابوویەوە بۆ تەواوکردنی ماوەی حوکمەکەیان خۆیان بە بەندیخانەی سەقز ناساند.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، پاشنیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (۲٥ی بانەمەڕ/  ۱٥ی مەی) دوو هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی غەریب شەریف زاده کوڕی جەلیل و کامیل شەریف زاده و کوڕی خەلیل بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان خۆیان بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ناساند.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی سەقز ساڵی ۹٥ لەلایەن لقی ۱ی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان و "پڕوپاگەندە دژی نیزام" هەر کام بە ۱٤ مانگ بەندکران مەحکووم کران.

یەکێک لە ئەندامای بنەماڵەی ئەو دوو کەسە لە لێدوانێدا بە “هەنگاو”ی راگەیاند، کە کامیل و غەریب ئامۆزای یەکترن و ساڵی رابردووش کامیل ١٠ مانگ و غەریب ٨ مانگ لە بەندیخانە بوون و ئیستا بۆ  تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان خۆیان بە بەندیخانە  ناساندووە.

هەروەها یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارەکانی ئەو دۆسیەیە بەناوی "هێمن حوسێنی" کوڕێ عومەر بڕیار بوو ئەمڕۆ خۆی بەندیخانە بناسێنێت، بەڵام ئەو کارەی نەکردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە