دوو هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد کە پێشتر حوکمی بەندکرانیان بەسەر سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەکانی سنە و سەقز گوێزرانەوە.

٢٣ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٤:٣٣

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد کە پێشتر حوکمی بەندکرانیان بەسەر سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەکانی سنە و سەقز گوێزرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی شەممە (٢٢ی بانەمەڕێ ٢٧١٨ / ١٢ی مەی ٢٠١٨)، فواد کەیخوسرەوی،لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

فواد کەیخوسرەوی پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، مەهیار ئەحمەدی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزگی خەڵکی سنە بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ  بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

مەهیار مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژ بە حکومەت” حوکمی ٣ مانگ بەندکران و ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپێندرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە