دوو هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ئەراک لە سێدارە دران

هەنگاو: سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەگەڵ دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەراک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.

١٠ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٢٠:٢٢

 

هەنگاو: سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەگەڵ دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەراک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢) ٢٧ی مارسی ٢٠٢٢)، سزای سێدارەی چوار بەندکراو بە ناوەکانی سەید فەیزوڵڵا نوروڵڵاهی خەڵکی کرماشان، ئەحمەد نووری خەڵکی کرماشان و دانیشتووی کەرەج و حەمید گودەرزیان و محەممەد نەجاڕی خەڵکی ئەراک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کراوە.

ئەم چوار کەسە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.

دوای چوار ڕۆژ هەتا ئێستا ماڵپەڕە ناوخۆیی و حکومەتییەکان هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم چوار بەندکراوەیان بڵاو نەکردووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە