دوو هاووڵاتیی کورد لە سەوڵاوا دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستەبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد، دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری

٢٣ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٨:٣٦

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستەبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد، دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٢ی ژانویەی ٢٠٢١)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سلێن"ی سەر بە شاری سەوڵاوای پارێزگای سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرaن و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە کە ناویان "ئەکرەم ئەدوایی" تەمەن ٣١ ساڵ و "سیامەک ئەدوایی" تەمەن ٢٤ ساڵە، لە کاتی دەستبەسەر کرانیاندا کەوتنە بەر لێدان و توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکان.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی کەمتر لە یەک حەفتەدا، لانی کەم ٢٢ چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە