دوو هاووڵاتیی کورد لە میاندواو و بۆکان دەستبەسەر کران
هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری میاندواو و بۆکان دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازتوونەتەوە.
هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری میاندواو و بۆکان دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازتوونەتەوە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢ی رەزبەری ٢٧١٨/ ٢٤ی سێپتامبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”ئەنوەر جەنگی“ کوری محەممەد دەستبەسەر کردوە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
ئەنوەر جەنگی خەڵکی ئاوایی حاج حەسەن موکریان(شامات) بووە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ئێران، دەستبەسەر کراوە.
هەروەها، ڕۆژی سێشەممە (٣ی رەزبەر/٢٥ی سپتامبر) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان گەنجێکی خەڵکی ئاوایی ”ئاڵیکەند“ یان بە ناوی ”ئەسعەد حاجی ڕەسووڵی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
ئەو دوو هاووڵاتیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسیان لەبەر دەست نیە.