دوو هاووڵاتیی کورد لە کامیاران و مەریوان دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان لە کامیاران دەستبەسەر کرد و چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوانیش کە دەستبەسەر کراوە نادیارە.

٢٥ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٢:٤١

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان لە کامیاران دەستبەسەر کرد و چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوانیش کە دەستبەسەر کراوە نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران لاوێکی کوردیان بە ناوی ” جەلیل خالیدی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەلیل خالیدی  بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی لاوێکی مەریوانی بە ناوی ”فەرید پژووهی“ چارەنووسی نادیارە.

فەرید پژووهی تەمەن ٢٢ ساڵ نزیکەی ٢٠ ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەاڵەی فەرید هەتا ئێستا نازانرێ لە کوێ ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی نیگرانی بنەماڵەکەی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە