دوو پێشمەرگەی حدکا بە هۆی تۆپبارانی سوپای پاسدارانەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: بە هۆی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای پاسداران، کە لە شنۆ و پیرانشار جێگیر کراون، دوو پێشمەرگەی .

٢٦ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٨:١٩

 

هەنگاو: بە هۆی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای پاسداران، کە لە شنۆ و پیرانشار جێگیر کراون، دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گیانیان لە دەست دا.

بە پێی ڕاگەیەندراوێک کە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان (حدکا) بڵاوی کردووەتەوە، دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە بە هۆی تۆپبارانی ئەمڕۆی بەرزاییەکانی چۆمان و سیدەکان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە گیانیان لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو دوو پێشمەرگەیە ئیدریس دەروێشی خەڵکی پیرانشار و رەحیم ڕوستەم داستان خەڵکی مەهاباد ڕاگەیەندراوە.

تۆپخانەکانی سوپای پاسداران کاتژمێر یەکی نیمەڕۆی ئەمڕۆ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بە خەستی بەرزاییەکانی بەربەزین لە سیدەکان و هەڵگۆرد لە چۆمانیان بوردمان کرد.

هاووڵاتییەکی مەدەنی خەڵکی باشووریش بە هۆی ئەو تۆپبارانەوە بریندار بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە