دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی سەردەشت بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانەوە ئێرانیان بە جێهێشت

هەنگاو: دوو چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی سەردەشت، بە هۆی گوشاری بەردەوامی هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە ناچار بوون کە ئێران بە جێ بهێڵێن و ڕوو لە دەرەوە بکەن.

١٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:٤٤

 

هەنگاو: دوو چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی سەردەشت، بە هۆی گوشاری بەردەوامی هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە ناچار بوون کە ئێران بە جێ بهێڵێن و ڕوو لە دەرەوە بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاکی ناسراوی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی ”مەسعوود ئسپەندار“ و ”دڵشاد خزری“ بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بە تایبەت ئیدارەی ئیتلاعات، ناچار بوون کە ئێران بەجێبهێڵن.

ئەو دوو هاووڵاتییە کە لە چالاکانی مەدەنی، ژینگەپارێز و ئەدەبی شاری سەردەشت بوون، ڕۆڵێکی بەرچاویان لە ڕێکخستە مەدەنییەکانی ئەو شارە دا هەبووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە ئەوان بە هۆی گوشارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ژیانیان کەوتبووە مەترسییەوە و لە ڕووی ناچارییەوە ئێرانیان بەجێ هێشتووە.

دڵشاد خزری تەمەن ٢٩ ساڵ و خاوەن بڕوانامەی بەکالریۆسی (تربیت بدنی) زانکۆی ئورمیە و مەسعوود ئسپەندار خاوەن بڕوانامەی ماستەری کارگێڕی لە زانکۆی تارانە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە