دوو ژنی کورد لە سنە و کەرەج دەستبەسەر کران

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو ژنی کوردیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی دەستبەسەر کردووە.

٢٨ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٥:٤٨

 

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو ژنی کوردیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی دەستبەسەر کردووە.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٨ پووشپەڕ ٢٧١٨/ ١٩ ژوئیە ٢٠١٨) هێزە ئەمنییەکانی ئێران، هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی سنەیان بە ناوی (سەیران ئارامش) دەستبەسەر کرد.

سەیران خەڵکی شاری حوسێن ئاوای سەر بە سنەیە و هێزە ئەمنییەکان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەئەمنیەکان دەستیان بەسەر  لەپ تاب و مۆبایل ناوبراودا گرتووە.

لەلایەکی دیکەوە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دوو حەفتە پێش ژنێکی کوردیان بە ناوی ”مەعسوومە تەقی نژاد“تەمەن ٣٠ ساڵ لە شاری کەرەج دەستبەسەر کردووە.

مەعسوومە خەڵکی کرماشان بووە و بە تۆمەتی پڕووپاگەندە بۆ ئایینی مەسیحی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کراوە.

دەوترێت کە منداڵێکی مەعسوومە بە ناوی ئارتین لەگەڵ دایکی دەستبەسەر کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە