دوو کرێکار بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری خەڵکی سەوڵاوا و دیواندەرە لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لە دەست دا.

٢٧ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢١:٢٨

 

هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری خەڵکی سەوڵاوا و دیواندەرە لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٤ی فێوریەی ٢٠٢٢)، کرێکارێکی لاوی خەڵکی گوندی «بۆڕیەر» ی سەوڵاوا بە ناوی پەیام ئەحمەدی لە کاتی کار کردن لە شاری سنە بە هۆ تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، شۆفێرێکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی عەبدوڵڵا وەیسی لە باشووری ئێران بە هۆی بەرکەوتنی وایری گواستنەوەی کارەبا بە کامیۆنەکەی، دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە