دوو کرێکار بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و پیرانشار لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕوود

٩ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٦:٠٤

 

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و پیرانشار لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کەچەڵ ئاوا سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی ڕەسووڵ هۆشەنگی لە کاتی کار کردن بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبر)، هاووڵاتی خەڵکی گوندی قەبری حوسێن سەر بە پیرانشار بە ناوی محەمەد ڕەزگی لە کاتی کار کردن گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کرێکارە لە کاتی کار کردن و تەکاندنی گوێز بەر بوونەتەوە و گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە