دوو کرێکار لە بانە و کرماشان گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە کاتی کار کردن لە شارەکانی بانە و کرماشان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

٢١ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٠:١٥

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە کاتی کار کردن لە شارەکانی بانە و کرماشان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٠ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”خالید شێخی“ تەمەن ٥٥ ساڵ لە کاتی کار کردن لە شاری بانە بە هۆی داڕمانی دیوار گیانی لە دەست داوە.
 

لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانان، کرێکارێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”ئەمین سادقی“ لەکاتی کار کردن لە پرۆژەیەکی بیناساسی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە