دوو کرێکار لە سەحنە و ئورمیە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری خەڵکی سەحنە و ئورمیە لە کاتی کارکردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

٢٩ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١١:٥٤

 

هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری خەڵکی سەحنە و ئورمیە لە کاتی کارکردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١٨ی مارسی ٢٠٢٢)، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی مەجید کەرەمی تەمەن ٣٣ ساڵ لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوە کارە و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەجید کەرەمی خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممە (١٦ی مارس)، کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی لەزگین تەتموویی لە کاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە