دوو کرێکار لە کرماشان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: دوو کرێکار لە پارێزگایی کرماشان لە کاتی کارکردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دا.

٥ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٣:٤٥

 

هەنگاو: دوو کرێکار لە پارێزگایی کرماشان لە کاتی کارکردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٤ی رەزبەر ٢٧١٨/ ٢٦ی سپتامبر ٢٠١٨) کرێکارێکی ئاوایی بیاشۆش سەر بە شاری جوانرۆی پارێزگای کرماشان، لە کاتی کار و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کرێکارەی بێهرو ئەحمەدی ڕاگەیاندووە کە لەکاتی گوێز تەکاندن گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە بیر هەڵکەنێکی خەڵکی سونقوڕ بە ناوی مەنووچێهر تەمەن ٥٤ ساڵ لە کاتی کار تووشی گاز گرتووی بووە و گیانی لەدەست داوە. 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە