دوو کرێکاری خەڵکی بانە و نەغەدە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی نەغەدە و بانە بە ناوەکانی عەلی یووسفی و محەممەد قەدیمی لە کاتی کار کردن

٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٨:٣٠


هەنگاو: یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی نەغەدە و بانە بە ناوەکانی عەلی یووسفی و محەممەد قەدیمی لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی عەلی یووسفی تەمەن ٦٣ ساڵ بە هۆی قورسی برینەکانییەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی یووسفی هەمان ڕۆژ لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوە کارە لە گەڕەکی سەلیم ئاوای شنۆ بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزییەوە بریندار ببوو.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست)، کرێکارێکی خەڵکی بانە بە ناوی محەممەد قەدیمی تەمەن ٤٠ ساڵ لە کاتی بیر لێدان و بە هۆی گازگرتووییەوە گیانی لە دەست دا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە