دوو کرێکاری کورد لە قەزوێن گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: بە هۆی ڕووداوی کار لە پارێزگای قەزوێن سێ کرێکار گیانیان لە دەست دا کە یەکێکیان شارۆمەندی ئەفغانستان

١٨ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٣:٣٦

 

هەنگاو: بە هۆی ڕووداوی کار لە پارێزگای قەزوێن سێ کرێکار گیانیان لە دەست دا کە یەکێکیان شارۆمەندی ئەفغانستان بووە و دوویان خەڵکی کوردستان بوون.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، قودەرەتوڵلا مێهدی خانی، سەرۆکی ژووری کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای قەزوێن بە میدیاکانی ئێرانی وتووە کە ئەو کرێکارانەی کە ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی بەفرانبا لە قەزوێن گیانیان لە دەست داوە یەکێکیان ئەفغانستانی بووە و دوویان خەڵکی شاری قوروەی پارێزگای سنە بوون.

ئەو هەروەها وتوویشیە سەرەتا کرێکارێک کەوتووەتە ناو دیگی ڕۆن و کرێکارێک بەهانایەوە چووە کە خۆشی کەوتووەتە ناوی و کرێکاری سێهەمیش کە بەهانای ئەو دوو کرێکارە ڕۆشتبوو بەو شێوەیە گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی ناوبراو ئەو سێ کرێکارە بە هۆی گازگرتووییەوە گیانیان لە دەست داوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ئەو دوو کرێکارە کوردە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە